٧ ئەیلوول ٢٠٢٠ - ١٢:١٩
دوایین ئاماری کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا

هاوسەرۆکی کومیتەی تەندروستی بەڕێوەبەری خۆسەری کوردستانی سووریا لە گیان لەدەست دانی ٢ کەس بەهۆی کۆرۆنا و ناسینەوەی ٦٥ تووشبوونی نوێ بە ئەو ڤایرۆسە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو هەواڵی دا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ جیوان مستەفا، هاوسەرۆکی کومیتەی تەندروستی بەڕێوەبەری خۆسەری کوردستانی سووریا بە ئاماژر بە ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا وتی: بە گیان لەدەست دانی ٢ کەسی دیکە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو بەهۆی کۆرۆنا، ئاماری گیان لەدەستداوان لە ئەوێ بۆ ٤٢ کەس بەرز بووەوە.

مستەفا لە درێژەشدا ڕایگەیاند: هەروەها لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ٦٥ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە کە زیاترینیان بە ١٦ حاڵەتەوە لە دێرک و کەمترینیان بە یەک حاڵەتەوە لە تربەسپی و ڕمێڵان بووە.

342/